بهترین و جدیدترین ویدئو های روز

پخش ویدئو بعدی ... {{ next_video.title }}
[توقف]

عاشقی بێ دڵ بەرهەمی:نالی (1800-1877) عاشقی بێ دڵ دەناڵی، مەیلی گریانی هەیە بێشکە هەورە تریشقە تاوی بارانی هەیە چاوی من دەم دەم دەڕێژێ ئاوی ساف و خوێنی گەش دا بڵێن دەریای عومانە دوڕڕ و مەرجانی هەیە پەرچەمی ڕوو دادەپۆشێ، پێچی زوڵفی پێچەیە دا بە ڕۆژیش پێی بڵێن شەمعی شەبوستانی هەیە ئاسمانی حوسنی مەحبووبەم لە ئەبرۆ و زوڵف و ڕوو دوو هیلال و دوو شەو و دوو ماهی تابانی هەیە هەر لەبت، یا سینەشت هەردوو بەدەرخە، دا بڵێن: لەعلی ڕوممانی هەیە، یا لەعل و ڕوممانی هەیە وەحشییە لێمان لەبەر تەعنەی ڕەقیبی سەگ سیفەت ڕاستە هەر زی ڕۆحێ، بۆ وەسواسە، شەیتانی هەیە دڵ موشەببەک بوو لەبەر ئێشانی نیشانی موژەت حەیفە قوربان! ئاخر ئەم نیشانەیی شانی هەیە لەحزەیێک و لەمحەیێک چاوم بە چاوی ناکەوێ کێ دەڵێ وەحشی غەزالە مەیلی ئینسانی هەیە! تۆ ئەگەر هەستی، لە جێ ڕاوەستی، دێو و کافریش دێن دەڵێن: بەخودا قیامەت ڕاستە هەستانی هەیە فارس و کورد و عەرەب هەر سێم بە دەفتەر گرتووە نالی ئەمڕۆ حاکمی سێ موڵکە، دیوانی هەیە! خوێندنەوە:بێهزاد موحەممەدی #نالی

0.05 sec, flt: 0 time: 8, count: 11, slow: 0